Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ‌ واده‌ی‌ كۆمسیۆن بۆ وه‌رگرتنی‌ ناوی‌ لیستی‌ كاندیده‌كان كۆتایی‌ دێت


سبه‌ینێ‌ واده‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بۆ وه‌رگرتنی‌ ناوی‌ لیستی‌ كاندیده‌كان كۆتایی‌ دێت. كۆمسۆن ده‌ڵێت: واده‌كه‌ له‌وه‌ زیاتر درێژناكرێته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی‌ پێنج ڕۆژی‌ دیكه‌ی‌ بۆ درێژكرایه‌وه‌، سبه‌ینێ‌ ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی‌ دێت كه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بۆ تۆماركردنی‌ ناوی‌ لیستی‌ كاندیدی‌ لایه‌نه‌كان دیاریی‌ كردووه‌.
كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق داوا له‌ سه‌رجه‌م لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌كات به‌ زوویی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی‌ واده‌كه‌ كۆتایی‌ بێت.

 تا ئێستا به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان ناوی‌ كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن نه‌كردووه‌. پێشتریش كۆمسیۆنی‌ عێراق ڕایگه‌یاندبوو: ڕۆژی‌ 15ی‌ مانگ دوا واده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌كان.
پێشتر كۆمسیۆن ڕایگه‌یاندبوو واده‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ لیستی‌ ناوی‌ كاندیدی‌ لایه‌نه‌كان له‌وه‌ زیاتر درێژناكرێته‌وه‌. بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.


354 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر