داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماكرۆن: ئه‌گه‌ر سوریا چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌كارهێنابێت؛ گورزی‌ سه‌ربازی‌ له‌دژی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین



سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت كه‌ چه‌كی كیمیایی دژ به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ سووریا به‌كارهێناوه‌، وڵاته‌كه‌ی‌ گوزری‌ سه‌ربازی‌ له‌ ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د ده‌وه‌شێنێت.

له‌ میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌وانان له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگه‌یاند "ئه‌كه‌ر سه‌لمێنرا كه‌ له‌ سووریا چه‌كی كیمیایی دژ به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌كارهێنراوه‌، ئه‌وا فه‌ڕه‌نسا گورز له‌و شوێنانه‌ ده‌وشێنێت كه‌ چه‌كی كیمیاییان تێدایه‌".
سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی كردووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ لای فه‌ڕه‌نساوه‌ هێڵی سووره‌. به‌ڵام ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ چه‌كی كیمیایی دژ به‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌كارهێنراوه‌.
سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا وتیشی "وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ پرسی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ سووریا ده‌كات".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌، تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاندبوو "له‌ میانی حه‌وت ساڵی ڕابردوودا، ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د 211 جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌ و به‌ هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ هه‌زار و 421 كه‌س كوژراون و، شه‌ش هه‌زار و 684ی دیكه‌ش بریندار بوون".

124 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر