داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا: به‌ بێ‌ به‌شداریی‌ كورد كێشه‌ی‌ سووریا چاره‌سه‌ر ناكرێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: به‌ بێ‌ به‌شداریی‌ كورد كێشه‌ی‌ سووریا چاره‌سه‌ر ناكرێت. لاڤرۆڤ نیگه‌رانیی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ له‌ سووریا، ئاشكرا كرد.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند "كورد یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانی‌ سووریا و، وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پشتگیریی‌ به‌شداریی كوردی‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سووریا كردووه‌".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "به‌ بێ‌ به‌شداریی‌ كورد، قه‌یرانی‌ سیاسیی‌ سووریا چاره‌سه‌ر ناكرێت". وتیشی‌: بڕیاری 2254 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كێشه‌ی‌ سووریا، داوای‌ به‌شداریی‌ هه‌موو پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی‌ ئه‌مریكاش له‌ناو خاكی‌ سووریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای‌ كرد "وڵاته‌كه‌ی‌ نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ تاكلایه‌نه‌كانی‌ واشنتۆن و سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ پێشێل كردووه‌".
لاڤرۆڤ نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ڕووسیا ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئه‌مریكا پلانی‌ مانه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ له‌ناو خاكی‌ سووریا هه‌بێت. ڕایشیگه‌یاند: گومانی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ واشنتۆن هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ نیمچه‌ده‌وڵه‌تێك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ده‌دات كه‌ تا سنووره‌كانی عێراق درێژده‌بێته‌وه‌.

140 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر