Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میری كوێت: بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان؛ دوو ملیار دۆلار هاوكاری عێراق ده‌كه‌ين


میری كوێت رایگه‌یاند، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق، به‌ دوو ملیار دۆلار هاوكاری به‌غدا، ده‌كه‌ن. 
له‌ كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه‌ له‌ كوێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شێخ سوباح  ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح، میری كوێت ڕایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش زیانی زۆری به‌ عێراق گه‌یاندووه‌، دوو ملیار دۆلار بۆ عێراق ته‌رخان ده‌كه‌ن، ملیارێك وه‌كو قه‌رز و ملیارێكیش بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی  عێراق، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌تووه‌  .
وتیشی: به‌هۆی شه‌ڕی داعش و بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌، به‌شێك له‌ شارو شارۆچكه‌كانی عێراق وێرانبوون، به‌تایبه‌ت  موسڵ كه‌ به‌ته‌واوی وێرانبووه‌ و به‌ده‌گمه‌ن له‌و شاره‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌ زیانی به‌رنه‌كه‌وتبێت.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ كوێت، كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ، به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 70 وڵات ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی حكومه‌تی عێراقیش نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی وێرانبوون، نزیكه‌ی 88 ملیار دۆلاری تێده‌چێت، به‌لاَم به‌پێی زانیارییه‌كان، تائێستا ته‌نها به‌ڵێنی چوار ملیار دۆلار به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی دراوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌یانجار كه‌متره‌ له‌و پاره‌یه‌ی عێراق له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی داواكردووه‌. 


474 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر