Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركووك بۆ ئێران ده‌ستپێده‌كات


له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركووك بۆ ئێران له‌ ڕێگه‌ی‌ تانكه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

نه‌جات حسێن، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند "به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران، له‌ كۆتایی مانگی شوباتدا به‌ تانكه‌ر ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو ده‌كرێت له‌ كه‌كووكه‌وه‌ بۆ ئێران".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ وزه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای كه‌ركووك وتیشی‌ "تا ته‌واوبوونی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌ركووك له‌ ڕێگه‌ی‌ بۆرییه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی‌ توركی‌، ئه‌م ڕێگه‌یه‌ وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی كاتی دیاری‌ كراوه‌".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ یه‌كه‌م قۆناغدا ئه‌و بڕه‌ی هه‌نارده‌ ده‌كریت ڕۆژانه‌ 20 هه‌زار به‌رمیل ده‌بیت، پاشان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگاته‌ 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی كۆمسیۆنی وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕایگه‌یاند "ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی بۆریی كه‌ركووك - جه‌یهانه‌وه‌، له‌ چوار مانگی ڕابردوودا زیانی گه‌وره‌ی به‌ ئابووریی عێراق گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت".

442 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر