Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌بار یاوه‌ر: لیستی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌مان ناردووه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌؛ به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌



ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ لیستی‌ مووچه‌یان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كردووه‌، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه‌ و مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش نه‌كراوه‌.

فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ڕاگه‌یاند "به‌ مه‌به‌ستی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كردووه‌".
جه‌بار یاوه‌ر وتی‌ "تا ئێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ وه‌ڵامی‌ نه‌داونه‌ته‌وه‌ و مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ نه‌ناردووه‌".
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای‌ كرد "دوو لیستی‌ مووچه‌یان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كردووه‌، كه‌ لیستێكیان به‌ بێ‌ پاشه‌كه‌وت و ئه‌وی‌ دیكه‌ به‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی‌ به‌ڵكو وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ مووچه‌ی‌ بێ‌ پاشه‌كه‌وت به‌ پێشمه‌رگه‌ بدات".
هه‌روه‌ها داواش ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ درێژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ وه‌رنه‌گرتووه‌. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا بڕینی‌ به‌شێك له‌ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تووڕه‌بوونی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌شێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ لێكه‌وته‌وه‌ و، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ تووندیان كرد.

4665 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر