Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی گۆشتی سه‌رجاده‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


په‌یام ـ 

ئێستا له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كاسبكار به‌ عه‌ره‌بانه‌ له‌ ناو شه‌قام و سه‌رجاده‌ گشتیه‌كاندا ده‌بینرێن سه‌رقاڵی‌ فرۆشتنی‌ شمه‌كی‌ جیاوازن به‌ڵام ناو به‌ ناو ئیداره‌ خۆجێیه‌كانی‌ شاره‌كان بڕیاری‌ رێگری كاركردنیان بۆ ده‌رده‌كه‌ن.

له‌ نوێترین بریاردا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاندووه‌ چیتر رێگه‌ ناده‌ن گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بفرۆشرێت.

هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ رێگری‌ كردن له‌ فرۆشتنی‌ خۆراك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان مه‌ترسی‌ نه‌بوونی‌ مه‌رجی‌ ته‌ندروستی‌-یه‌، به‌ڵام رێگرییه‌كان گرفت بۆ ئه‌و خێزانانه‌ دروستده‌كات كه‌ بژێوی‌ ژیانیان له‌سه‌ر  فرۆشتنی‌ شمه‌كه‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

432 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر