Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتای وه‌رزی دووه‌می پێشخست


په‌یام ـ 


لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌می پێشخستووه‌ و داواش ده‌كات كه‌ پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت بۆ پارێزگاریکردن لە ئاستی زانستی. 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگاکان لە ڕۆژی شەممە ٢٨/٤/٢٠١٨ دەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێ شەممە ٨/٥/٢٠١٨ کۆتایی دێت، لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ١/٥/٢٠١٨ پشووی فەرمییە و نابێت خشتەی تاقیکردنەوە دابنرێت.

هه‌روه‌ها سەبارەت بە پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٠/٥/٢٠١٨ کۆتایی دێت.

2291 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

بابەتی زیاتر