Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. به‌هۆی‌ ده‌ستڕێژی‌ گولله‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌ك؛ 17كه‌س كوژران



لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی شاری پارک لاند لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دەستڕێژی گولـلە کرا، لە ئەنجامدا لانی کەم 17 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون،

دوای‌ ماوه‌یه‌ك له‌ رووداوه‌كه‌ پۆلیسی فلۆریدا گومانلێکراوێکی بەناوی "نیکۆلاس کرووز" دەستگیرکردووەو ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش كه‌ رووداوه‌كه‌ی‌ تێیدا روویداوه‌ ساڵی‌ 2017 سه‌لامه‌تترین شاری‌ ویلایه‌تی‌ فلۆریدا بووه‌.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا خەمگینی خۆی بۆ رووداوەکە راگەیاند و گوتی "پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکانی تەقەکردنەکەی فلۆریدا دەکەم. هیچ منداڵ و مامۆستا و کەسێک نابێ هەست بە نائارامی بکەن لە قوتابخانەکانی ئەمریکادا".

540 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2018

بابەتی زیاتر