Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یام ڕاستی شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات


په‌یام ـ 

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك به‌ خێرایی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ تێیدا چه‌ند گه‌نجێكی كورد له‌ سێ گه‌نجی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن قسه‌ و باسی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێنا به‌ جۆرێك هه‌ندێك وا باسیان لێوه‌كرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ هه‌بێت و هه‌ندێكی دیكه‌ش بۆ هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تیان گێڕایه‌وه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی په‌یام كه‌ له‌ سه‌ه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، ئه‌و كێشه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نه‌بووه‌ و كیشه‌یه‌كی شه‌خسی بووه‌ دواتر گه‌وره‌ بووه‌ و ئه‌و ڕووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یام، ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بانه‌ بۆ گه‌شت له‌گه‌ڵ گروپێكدا له‌ خوارووی عێراقه‌وه‌ هاتبوون و دوێنێ كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی خۆشه‌ویستی له‌ ناوبازاڕی هه‌ولێر ته‌شهیریان به‌ چه‌ند كچێكی كورد كردووه‌ و ئه‌و ڕووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

لای خۆشییه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولیر ئه‌وه‌ی پشت ڕاستكرده‌ووه‌ كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بووه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نه‌بووه‌.

هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا 12 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستگیركراون و لیكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. 

11662 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2018

بابەتی زیاتر