Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: چه‌كی قورسمان نه‌داوه‌ به‌ یه‌په‌گه‌ تا لێی وه‌ربگرینه‌وه‌


په‌یام ـ 

ڕیكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یروت ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ جۆره‌ چه‌كێكی قورسی نه‌داوه‌ به‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌" تا لێیان وه‌ربگرێته‌وه‌.

له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌یروت ڕایگه‌یاند:"به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی قورسیان نه‌داوه‌ به‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆیه‌ هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ تا لێیان وه‌ربگرنه‌وه‌".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا پێش به‌رێكه‌وتنی‌ بوو بۆ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ توركیا، هاوكات توركیا به‌رده‌وام ئه‌مریكای‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ كه‌  هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ی‌ كردووه‌.

دوانیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌یروت و له‌گه‌ڵ میشل عه‌ون سه‌رۆكی‌ لوبنان و سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوویه‌وه‌.


592 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2018

بابەتی زیاتر