Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قه‌كه‌ری قوتابخانه‌كه‌ی فلۆریدا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا نا


په‌یام ـ 

نیکۆلاس کرووز ئه‌و گومانلێكراوه‌ی كه‌ دوێنێ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌ی شاری پاركلاندی كالیفۆڕنیا ده‌ستگیركرابوو، له‌به‌رده‌م دادگادا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا نا. 

كرووز له‌به‌رده‌م دادگادا ئه‌وه‌ی وتوو كه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی چه‌كه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ و ته‌قه‌ی كردووه‌ ئه‌و بووه‌ و ئه‌وه‌یشی وت كه‌ ئه‌و 17 كه‌سی كوشتووه‌. 

لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی شاری پارک لاند لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دەستڕێژی گولـلە کرا، لە ئەنجامدا لانی کەم 17 کەس كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 14 بۆ 18 ساڵان بوو کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. 

به‌ پیی به‌ڵگه‌كان نیكۆلاس كروز پێشتر به‌ هۆكارێكی ئیداری له‌و قوتابخانه‌یه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌ و دوای دوورخستنه‌وه‌یشی چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ و ئه‌و وێنه‌ و پۆستانه‌ی له‌ په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدا ده‌بینرێن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ته‌واوی دوای دوورخستنه‌وه‌ی خۆی به‌ چه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌. 

889 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2018

بابەتی زیاتر