Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی‌ به‌فرو باران ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌


په‌یام ـ 


ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم پێشبینیه‌كانی‌ كه‌ش و هه‌وای‌ 24 كاتژمێری‌ داهاتووی‌ ڕاگه‌یاندو به‌پێی‌ پێشبینیه‌كان شه‌پۆلێكی‌ به‌فرو باران زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی‌ پێشبینیه‌كانی‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان هه‌ورو باراناوی‌ ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ ئێواره‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوی‌ و سنوریه‌كاندا.

ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ له‌هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی‌ به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما له‌نێوان 15 بۆ 16 پله‌و نزمترین پله‌ش له‌نێوان 6 بۆ 8 پله‌ ده‌بێت، له‌پارێزگای‌ كه‌ركوكیش به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما 17 پله‌و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌خێرایی باش ئاشكرایكردووه‌ له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت و مه‌ودای‌ بینینیش 7 بۆ 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

هاوكات به‌پێێ‌ پێشبینیه‌كان سبه‌ینێ‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان پله‌ی‌ گه‌رما ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كات و ئاسمانیش هه‌روو باراناوی‌ ده‌بێت.


2917 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2018

بابەتی زیاتر