Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ریكس تیله‌رسن پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووپاتكرده‌وه‌


په‌یام ـ 

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا پشتیوانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات دووپاتكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: داوایان له‌ توركیا كردووه‌ وگیانی‌ هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ عه‌فرین بپارێزێت.

ڕیكس تیله‌رسن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا و مه‌ولوود چاوشئۆغلوو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌. دواتریش له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ ڕوو.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند:"تاووتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ تیرۆر و دۆخی‌ سووریایان كردووه‌ و، نیگه‌رانییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ مه‌نبه‌جه‌وه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ تیله‌رسن".

له‌ وه‌ڵامی‌ تیله‌رسن كه‌ ڕایگه‌یاندبوو: هه‌میشه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ هه‌ستیاریی‌ ئه‌نجامدانی‌ گرێبه‌ستی‌ چه‌ك له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، چاوشئۆغلوو وتی‌ "ئه‌مریكا و هواپه‌یمانه‌كانیان ئاماده‌ نه‌بوون سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ ئاسمانی‌ به‌ توركیا بفرۆشن، بۆیه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجام داوه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "داوایان له‌ توركیا كردووه‌ گیانی‌ هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ عه‌فرین بپارێزێت". جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له‌ چوارچێوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا به‌رده‌وام ده‌بێت".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی‌ دیموكرات له‌ سووریا پێكبهێنن، له‌ ئێستاشدا كار له‌سه‌ر دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ئارام له‌ سووریا ده‌كه‌ن".

له‌باره‌ی‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌نیشه‌وه‌، تیله‌رسن وتی‌ "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توركیا ئاراسته‌ی‌ كردوون سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ گوله‌ن و بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌ستیان له‌ كوده‌تاكه‌ی‌ توركیادا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیا ببنه‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ ڕاستن یاخود نا".


438 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2018

بابەتی زیاتر