Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ئازاد ده‌كات


په‌یام ـ 

ده‌نیز یوجه‌ل كه‌ كاری بۆ ڕۆژنامه‌ی دی فلیت ده‌كرد و له‌ ساڵی 2017 له‌ لایه‌ن دجه‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ده‌ستگیركرابوو، ئه‌مڕۆ به‌ بڕیاری دادگای ئه‌سته‌نبوڵ ئازادكرا. 

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دادگای قورسی ئیستانبوڵ، ئه‌و سكاڵانامه‌یه‌ی وەرگرت كه‌ له‌باره‌ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی Die Weltی ئه‌ڵمانی، ده‌نیز یوجه‌ل ئاماده‌كرابوو و تیایدا دوای تا 18 ساڵ زیندانی كردنی كرابوو پاشان بڕیاری ئازادكردنی ده‌ركرد.

له‌و سكاڵانامه‌یه‌ی له‌ كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كرابوو داواكرابوو ده‌نیز یوجه‌ل به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی و هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینە و دوژمنایه‌تی سزای زیندانی له‌ چوار ساڵه‌وه‌ تا 18 ساڵ بدرێت. به‌ڵام 32ـه‌مین دادگای قورسی ئیستانبوڵ، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ده‌نیز یوجه‌ل ته‌واوكرد و بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد.

ده‌نیز یوجه‌ل، هه‌ڵگری هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی و ئه‌ڵمانییه‌ و ده‌ستگیركردنه‌كه‌یشی له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ببوه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا. 

548 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2018

بابەتی زیاتر