Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی ئافره‌تێك خانه‌نشین ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك فه‌رمانبه‌ر بوبێت


په‌یام ـ 

وێڕای قه‌یرانی دارایی و بێموچه‌یی، حكومه‌تی هه‌رێم له‌خانه‌نشینكردنی هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌رده‌وامه‌و، به‌ فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئافره‌تێك خانه‌نشینكراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بوبێت.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خانه‌نشینی‌ كه‌ واژۆی حازم ئیسماعیل ره‌مه‌زان به‌رێوه‌به‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمی به‌سه‌ره‌یه‌وه‌ و په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌ په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و به‌ فه‌رمانی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ئافره‌تێك خانه‌نشینكراوه‌ به‌بێ یه‌ك ڕۆژ فه‌رمانبه‌ر بوبێت.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ خانه‌نشینی‌ هه‌رێم له‌ به‌رواری 7ی 9ی 2017 و له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بریاردراوه‌ به‌ خانه‌نشین كردنی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ بری 250 هه‌زار دیناری مانگانه‌. 

له‌ په‌راوێزی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح نوسویه‌تی‌ له‌ فایله‌كه‌یدا، نه‌ ده‌فتر خدمه‌ هه‌یه‌، نه‌ فه‌رمانی دامه‌زراندنی هه‌یه‌، نه‌ هیچ شتێك، به‌ڵكو ته‌نیا فایلێكی به‌تاڵ و فه‌رمانێك بۆ موچه‌ی نایاسایی.

له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌م ساڵه‌وه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین خانه‌نشینی‌ نایاساییه‌ و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا هه‌مان په‌رله‌مانتار بلاَوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسێكی بالاَی یه‌كێتی‌ به‌ موچه‌ی مانگانه‌ی سێ ملیۆن دینارو به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك رۆژ فه‌رمانبه‌ر بوبێت.

بریاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ خانه‌نشینكردنی‌ نایاسایی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌یرانێكی قوڵی ئابووریدایه‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت له‌رێگه‌ی‌ پرۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سه‌ندی كردوه‌ بریاردراوه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی خانه‌نشینی نایاسایی دا بكات و موچه‌ نایاساییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. 

2830 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2018

بابەتی زیاتر