Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"سوپای‌ توركیا به‌چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراو هێرشده‌كاته‌ سه‌ر گوندێكی‌ عه‌فرین"


ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایگه‌یاند" سوپای‌ توركیا به‌چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراو هێرشده‌كاته‌ سه‌ر گوندێكی‌ عه‌فرین.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل یه‌په‌گه‌ ڕایانگه‌یاند سوپای‌ توركیا له‌ هێرشێكیدا بۆسه‌ر گوندێكی‌ عه‌فرین جۆرێك له‌گازی‌ قه‌ده‌غه‌ كراوی‌ به‌كارهێناوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س برینداربوون.
له‌وباره‌وه‌ وته‌بێژی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل به‌ڕۆیته‌رزی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ باكوری‌ خۆرئاوای‌ عه‌فرین، شه‌ش كه‌س تووشی‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی‌ بوون، كه‌ ئه‌مه‌ش گومانی‌ به‌كارهێنانی‌ جۆرێك له‌گازی‌ قه‌غه‌كراو له‌لایه‌ن توركیاوه‌ دێنێته‌ ئاراوه‌.
هاوكات ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ سوریا له‌سه‌رزاری‌ پزیشكێك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ عه‌فرینه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ سوپای‌ توركیاو چه‌كدارانی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا بۆسه‌ر عه‌فرین، شه‌ش كه‌س تووشی‌ كێشه‌ی‌ هه‌ناسه‌دان و چاو سوربوونه‌وه‌ بوونه‌ته‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا تائێستا هیچكامێك له‌سوپای‌ توركیاو سوپای‌ ئازادی‌ سوریا له‌باره‌ی‌ ئه‌و هێرشه‌وه‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه‌.

594 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2018

بابەتی زیاتر