Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ لافاو دروستبووه‌


به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ كه‌ له‌دوو رۆژی رابردووه‌ تاكو ئێستا شاری به‌غدای گرتووه‌ته‌وو، لافاو دروستبووه‌
به‌پێی زانیاریه‌كان به‌هۆی به‌خوڕی باران بارینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ژماره‌یه‌ك خانوو و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتوون و، تیمه‌كانی شاره‌وانیش له‌ كاردان بۆ هاوكاریكردنی‌ زیانلێكه‌وتوان.
وته‌بێژی شاره‌وانی به‌غدا، رایگه‌یاند تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌ كاردان بۆ راماڵینی ئاوی په‌نگخواردووی سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان و به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه‌ ناوبه‌ناو كاره‌كانمان راده‌گیرێت
حه‌كیم عه‌بد زه‌ڕا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ به‌هۆی زۆری باران بارینه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خانوو و ژێر ئا كه‌وتوون، و پێده‌چێت باران بارینی به‌خور له‌ به‌غدا درێژه‌ی هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌ گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنه‌كان
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و بارانه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه‌ به‌بێ وه‌ستان به‌غدا و به‌شێك له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و، ره‌نگه‌ ناوبه‌ناو كاریگه‌ری زیادبێت و ببێته‌هۆی دروستبوونی لافاو

283 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2018

بابەتی زیاتر