Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كۆبوویه‌وه‌


ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك، كۆبوویه‌وه‌.

زانا رۆستایی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ په‌یام رایگه‌یاند"  وه‌ك ته‌واوكاریه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك  كۆبوویه‌وه‌" 
وتیشی" له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر  گۆڕینی ناوی پاێزگاكانی ته‌ئمیم  بۆ كه‌ركوك و قادسیه‌ بۆ دیوانیه‌ ، به‌لاَم نه‌خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ " 
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا رۆستایی ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌" پرۆژه‌ یاسه‌یه‌ك بۆ گۆڕینی یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان،  له‌ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆكراوه‌و ، بڕیاره‌ له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتودا بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ "
سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ بودجه‌ی ئه‌مسالیش ناوبراو رایگه‌یاند" تاوه‌كو هه‌رسی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ كۆنه‌بنه‌وه‌ گفتوگۆله‌باره‌ی بودجه‌وه‌ ناكریت، بۆیه‌ پیشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ نه‌كریت".


656 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2018

بابەتی زیاتر