Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات كۆتایی به‌ بایكۆت بهێنن

په‌یام ـ

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی داوا لەمامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەكات بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و كۆتایی به‌ بایكۆت بهێنن، دەشڵێت ”موچه‌ له‌هه‌ر سه‌رده‌م و حكومه‌تێك بێت قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوناكرێته‌وه‌ ساڵی خوێندنه‌”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەمڕۆ لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆنفرانسێكدا لەژێر ناوی “پەیام” لە شاری سلێمانی لە وتەیەكدا كە ئاڕاستەی مامۆستایانی كرد، وتی ”بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی خوێندن به‌زیندوویی بمێنێته‌وه‌، پێویسته‌ جارێكی دیكه‌ مامۆستایان هۆڵه‌كانی خوێندن گه‌رم بكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ بكه‌ن ببن به‌جێگره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌  ئه‌مڕۆژه‌یان له‌ماوه‌ی 26 ساڵدا به‌ئێمه‌شه‌وه‌ به‌رهه‌مهێناوه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد مامۆستایان نابێت هۆڵه‌كانی خوێندن بوه‌ستێنن، موچه‌ له‌هه‌ر سه‌رده‌م و حكومه‌تێكدابێت قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوناكرێته‌وه‌ كات و ساڵی خوێندنه‌، "چونكه‌ ئێمه‌ ده‌بێت جێگره‌وه‌ی حكومه‌ت بین، نه‌ك وه‌ك حكومه‌ت له‌بێباكیدا ڕابوه‌ستین”.

پارێزگاری سلێمانی بە ئاماژەدان بەوەی تەواوی داواكارییەكانی مامۆستایان رەوان و بڕینی قوتی خەڵك تاوانێكی گەورەیە بەڵام وتیشی ”نابێت بچینه‌ ژێرباری تاوانه‌كانه‌وه‌و به‌سزای پێچه‌وانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین”.

لێدوانه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی لەكاتێكدایە كە مامۆستایانی سنووری پارێزگاكەی نزیكەی مانگێكە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردوەو داوای موچەی تەواوەتی دەكەن بۆ شكاندنی بایكۆتەكەیان.

2234 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2018

بابەتی زیاتر