Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و توركیا له‌ ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

په‌یام ـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و توركیا له‌ ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاووتوێكرد.
له‌ په‌راوێزی 54 ـه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌دوور له‌ چاوی كامێراكان به‌ڕێوه‌چووه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك تاووتوێكراون، له‌وانه‌ پرسی‌ نه‌وت و وزه‌و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌كانی ئاو، هه‌ردوولاش ڕێككه‌وتوون چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه‌.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ نووسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای‌ تاووتوێكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات، عه‌بادی‌ سوپاسی به‌شداری توركیای كردووه‌ له‌كۆنفراسی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق كه‌ به‌مدواییانه‌ له‌كوه‌یت به‌ڕێوه‌چوو، عه‌بادی هه‌روه‌ها داوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌توركیا كردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی‌ بازرگانی‌ و ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتكردۆته‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی‌ به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی عێراق نیشانداوه‌، به‌تایبه‌ت پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر داعشدا.

538 جار خوێندراوەتەوە
17/02/2018

بابەتی زیاتر