Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان؛ گرفتی هاتوچۆ دروستبووه‌


ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێم کردووە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووه‌.

په‌یامنیَرمان له‌ شاری‌ كه‌لار رایگه‌یاند, له‌ ماوه‌ی‌ سێ رۆژی‌ رابردوودا بارانێكی‌ زۆر له‌ كه‌لار باریوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ لافاو له‌ چه‌ند شوێنێكی‌ ناو شار دروستبووه‌و ئاو چوه‌ته‌ ناو چه‌ند ماڵێكه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ نێوان كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان له‌ چه‌ند شوێنێك گرفت بۆ هاتوچۆ دروستبووه‌ به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ به‌ردی‌ گه‌وره‌و بچووك له‌ گرده‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان.



په‌یامنێرمان رایگه‌یاند, به‌هۆی‌ زۆری‌ رێژه‌ی‌ باران بارینه‌وه‌ له‌ كه‌لار؛ چه‌مه‌كان پڕ بوون له‌ ئاوو, به‌تایبه‌تی‌ له‌ گه‌ره‌كی‌ گازینۆو به‌رده‌سوور, هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه‌ش ئاو چوه‌ته‌ چه‌ند ماڵێكه‌وه‌.

شایه‌نی‌ باسه‌, به‌هۆی‌ مه‌ترسی‌ دروستبوونی‌ لافاوه‌وه‌, شه‌وی‌ رابردوو قائیمقامییه‌تی‌ كه‌لار هۆشداری‌ دایه‌ ئه‌و ماڵانه‌ی‌ كه‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاو بچێته‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌؛ ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.

هاوكت ئیدارەی‌ گەرمیان بڕیاریدا ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بکاتە پشووی‌ فەرمی‌، بەهۆی‌ ئەگەری‌ روودانی‌ لافاوەوە.



به‌شی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان رایگه‌یاند، لە راپۆرتی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم کە ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە پێشبینی‌ باران بارینی زۆر و ئەگەر روودانی لافاو کراوە.



راشیگه‌یاندووه‌، یەکشەممە رێکەوتی (۱۸ی شوباتی ۲٠۱۸) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنورەکە پشوی فەرمی بێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

477 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2018

بابەتی زیاتر