Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن


فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی غه‌ززه‌ چوار سه‌ربازی ئیسرائیلی برینداربوون.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌" بۆردومانی فرۆكه‌ ئیسرائیله‌كان ناوچه‌كانی " خان یونس و به‌یت حانون و ره‌فه‌ح ی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.

هاوكات كه‌تیبه‌كانی عیزه‌دین قه‌سامی باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یانخسته‌ڕوو" موشه‌كی دژه‌ فرۆكه‌یان ئاراسته‌ی فرۆكه‌ ئیسرائیلیه‌كان كردووه‌ كاتێك بۆردومانی ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌یان كردووه‌.
بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریی ئیسلامی " حه‌ماس" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردووه‌" قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ خۆیان به‌رپرسیارده‌بن له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ئه‌یكه‌نه‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، راشیگه‌یاندووه‌" رێژه‌ی ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژیانه‌ی رۆژانه‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی جوله‌كه‌وه‌ ده‌كرێنه‌سه‌ر غه‌زه‌ نیه‌تی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزیه‌كان ده‌رده‌خات. 


341 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2018

بابەتی زیاتر