Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی به‌ 60 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ باشوری ئه‌سفه‌هان كه‌وته‌خواره‌وه‌


فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی به‌ زیاتر له‌ 60 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ باشوری ئه‌سفه‌هان كه‌وته‌خواره‌وه‌، به‌پێی میدیای فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ش، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
میدیاكانی ئێران له‌زاری پیرحسێن كۆلیوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی فریاگوزاری ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ فڕۆكه‌یه‌كی جۆری " ئه‌ی تی ئاڕ" ی سه‌ر به‌ كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ئاسمان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباده‌وه‌ فڕیوه‌ و به‌ره‌و پارێزگای یاسوج چووه‌، دوای وونبوونی له‌ راداره‌كان له‌ ناوچه‌ی سمێرم له‌نزیك شاری ئه‌سفه‌هان كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و 60 سه‌رنشین و شه‌ش كه‌س له‌ تیمی‌ فڕۆكه‌وانی تێدابووه‌.
به‌پێی میدیای فه‌رمی ئێران، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌نه‌كانی ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پیرحسێن كۆلیوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی فریاگوزاری ئێران له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بریندار بوون رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌ك و ورده‌كارییه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.
وتیشی" به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واو سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ شاخاوییه‌، تیمه‌كانیان ناتوانن نزیكی ڕوداوه‌كه‌ ببنه‌وه‌، به‌ڵام تیمه‌كانیان به‌ هه‌لیكۆپۆته‌ر به‌دوای پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌ ناوچه‌كه‌دا.
لای‌ خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن ڕووحانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، پرسه‌و ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانییان كردو، هاوخه‌میی خۆی‌ بۆ ده‌ربڕین..


595 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2018

بابەتی زیاتر