Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆن كیری‌: شای پێشووی سعودیه‌ داوای له‌ئه‌مریكا كردووه‌ ئێران بۆردومانبكات

په‌یام ـ

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "شای پێشووی سعودیه‌ داوای له‌ واشنتۆن كردووه‌ ئێران بۆردومان بكات".
جۆن كیری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌ی‌ ئاسایشی میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه‌ شای پێشووی سعودیه‌ (عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زیز) داوایلێكردووه‌ ئه‌مریكا، ئێران بۆردومان بكات.

كیری‌ وتی: له‌ ئه‌یلوولی 2013ـه‌دا و له‌وكاته‌ی ترسی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران زیادیكردبوو، شا عه‌بدوڵڵا پێیوتم: تاكه‌ شتێك له‌گه‌ڵ ئێران سوودی ده‌بێت لێدانیه‌تی.
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات له‌ وه‌ڵامی شا عه‌بدوڵڵای سعودیه‌دا وتوویه‌تی: ڕاسته‌ ئێران به‌ كرده‌وه‌ ده‌ستی به‌ پیتاندنی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمیی كردووه‌، بۆیه‌ هێرشی ئاسمانیی ئه‌و پڕۆسه‌ ڕاناگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا وتیشی: حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسریش دوو مانگ دوای‌ ته‌واوبوونی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمیی هه‌مان داوای لێدانی ئێرانی، لێكردووه‌.


807 جار خوێندراوەتەوە
18/02/2018

بابەتی زیاتر