Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەهۆی دروستبونی مەترسی لەسەر پردی تانجەرۆ، هاتوچۆكردن بەسەر پردەكە رادەگیرێت


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات بەهۆی دروستبونی مەترسی لەسەر پردی تانجەرۆ، هاتوچۆكردن بەسەر پردەكە رادەگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی هاتووچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ په‌یام نێردراوە ئاگاداری شۆفێران دەكەن مەترسی رووخان لەسەر پردی تانجەرۆ دروستبووە ئەوەش بەهۆی كاریگەریی بارانبارین ‌و كەوتنەوەی لافاوەوە، بۆیە هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا ئەمبەر‌و ئەوبەری پردەكە بەربەست بكات‌ و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر پردەكە ڕابگرێت، لە بەرامبەریشدا هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای عەربەت و دارە رەشەوە بچنە قەرەداغ تا كاتی چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە.

پردی‌ تانجەرۆ شاری‌ سلێمانی‌ و ناحیەی‌ قەرەداغ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە سەدان گوند لە رێگەی ئەو پردەوە بەستراونەتەوە بە شاری سلێمانییەوە.


777 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2018

بابەتی زیاتر