Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌په‌گه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستی رژێمی سوریا بكه‌ن

 

پێكهاتنی‌ سوپای‌ سوریا و هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ بۆ ناردنی‌ هێز بۆ كانتۆنی‌ عه‌فرین تائێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌نجام، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ سوریا داوای‌ كرد هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستی‌ سوپای‌ سوریا بكه‌ن ، و له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌رپرسێك له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ، به‌رپرسانی یه‌په‌گه‌ ‌و حكومه‌تی‌ دیمه‌شق له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای‌ سوریا بۆ كانتۆنی عه‌فرین ڕێككه‌وتن.
به‌دران چیا كورد ڕاوێژكار له‌ كانتۆنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی جزیره‌ ڕایگه‌یاند: هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریا و حكومه‌تی‌ دیمه‌شق ڕێككه‌وتوون كه‌ هێزه‌كانی سوپای سوریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای‌ توركیا بچنه‌ نێو عه‌فرین.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ هیچ رێكه‌وتنێكی‌ فه‌رمی‌ نه‌كردووه‌ له‌نێوان یه‌په‌گه‌ و سوپای‌ سوریا دا .
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ، به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ سكای‌ نیوز هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ و رژێمی‌ سووریا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی‌ هێز بۆ كانتۆنی‌ عیفرین هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ سوپای‌ سووریا داوای‌ كردووه‌ چه‌كدارانی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل ، یه‌په‌گه‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستی‌ سوپای‌ سوریا بكه‌ن،  كه‌ ئه‌وانیش ئه‌و داوایه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌ . 
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی‌ رێكه‌وتن و هاتنی‌ سوپای‌ سووریا بۆ ناو كانتۆی‌ عیفرین ،به‌رپرسێكی (یه‌په‌كه‌) ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌وان و سوپای سوریا كرابێت، بۆ چوونه‌ ناو عه‌فرین وتیشی‌: تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ سوپای حكومه‌تی سوریا سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین نه‌كراوه‌، جه‌تیشیكرده‌وه‌، له‌كاتی رێككه‌وتنێكی له‌وشێوه‌یه‌دا، به‌فه‌رمی بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌.
سوپای توركیا له‌ 20ی كانونی یه‌كه‌می 2018 ئۆپراسیۆنی چڵه‌ زه‌یتونی بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌ستپێكرد و تائێستا نه‌یتوانیوه‌ پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆ بكات

629 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2018

بابەتی زیاتر