Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌ویجه‌.. 27 چه‌كداری حه‌شد له‌ بۆسه‌یه‌كدا كوژران و 32 ـیشیان بریندار بوون

شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ نزیك قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌یه‌كی‌ چه‌كدارانی‌ نه‌ناسراو كه‌ گومان ده‌كرێن به‌شێك بن له‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش، له‌ ئه‌نجامیشدا ده‌یان  چه‌كداری‌ حه‌شد كوژران و بریندار بوون.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ حه‌شدی شه‌عبی بلاَوی‌ كردۆته‌وه‌ ،تێدا هاتووه‌، له‌ ئه‌نجامی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو ، نزیكه‌ی 27 كه‌س له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 32 كه‌سی دیكه‌شیان لێ برینداربوون كه‌ خه‌ڵكی به‌غدا و به‌سره‌ و دوزخورماتوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وكراوه‌، هۆكاری‌ رووداوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ناراست ده‌درێت به‌ هێزه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ بونی‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌عدونییه‌ی‌ سه‌ربه‌ناحیه‌ی‌ ریاز ، دواتر چه‌كدارانی‌  داعش بۆسه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانیان داده‌نێن و چه‌كداره‌كانیان ده‌كه‌ونه‌ ناو بۆسه‌كه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا 27 چه‌كداری‌ حه‌شد كوژران و 32ی‌ تریش بریندار بوون . دواتر هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و گونده‌دا گرتووه‌ و ته‌رمی‌ هێزه‌كانیان گواستۆته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان .
په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ كه‌ركوك گواستییه‌وه‌ ، دوای‌ ئه‌و رووداوه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو هێزه‌كانی‌ عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ و كێوماڵكردنی‌ سنوره‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش ،  
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ شێخ بورهان مه‌زهه‌ر  سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، پێشتریش داوامان كردبوو هێزێكی‌ سه‌ربازی‌ بهرێنرێته‌ ناوچه‌كه‌مان بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش ، وتیشی‌ دوای‌ ئازادكردنی‌ حه‌ویجه‌ چه‌كدارانی‌ داعش بلاَوه‌یان كردووه‌ بۆناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ قه‌زاكه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی‌ دروست ده‌كات بۆ هاولاَتیان .

639 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2018

بابەتی زیاتر