Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌په‌گه‌: ئه‌ركی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا پاراستنی سنووره‌كان و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریایه‌

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانی سوپای سوریا، بۆ سنوری كانتۆنی عه‌فرین بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ داوایان له‌ هێزه‌كانی سوپای سوریا كردووه‌ و ئه‌وانیش به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه‌ چون.

له‌ راگه‌یاندراوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا، به‌ هیچ جۆرێك ئاماژه‌ به‌ ورده‌كاری رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای سوریا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌كردووه‌و ته‌نها ده‌ڵێت، سوپای سوریا له‌ سنوره‌كانی كانتۆنی عه‌فرین جێگیر ده‌بن و به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ پاراستنی ئه‌و سنورانه‌ كه‌ ئێستا سوپای توركیا هێرشیان ده‌كاته‌ سه‌ر.


له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پاش مانگێك له‌ به‌ره‌نگاریی ئه‌فسانه‌یی هێزه‌كانمان دژی سوپای داگیركاری توركیا و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان (جه‌بهه‌ی نوسره‌، داعش و ئه‌وانی دیكه‌). داگیركاران زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت و حكومه‌تی سوریا و سوپاكه‌ی بانگێشتكراون بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی خۆیان له‌ پارێزگاری له‌ عه‌فرین و پارێزگاریی له‌ سنوری سوریا دژی هێزه‌ داگیركاره‌كان.

ده‌شلێت، هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌تی سوریا به‌ده‌م داخوازییه‌كه‌وه‌ هات و ئه‌مڕۆ 20ی شوباتی 2018 چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناردووه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌كان جێگیرببن و به‌شداری بكه‌ن له‌ ئه‌ركی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و سنوره‌كه‌ی.


448 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2018

بابەتی زیاتر