Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. ته‌قه‌ له‌ بینای‌ ئاسایشی ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ كرا


ته‌قه‌ له‌ بینای‌ ئاسایشی ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ كرا و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی‌ ماددی‌ كه‌وته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشیش ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كراون.

كاتژمێر 12ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئاسووده‌ی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، ته‌قه‌ له‌ بینای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ئاسایشی ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ كرا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام، هێرشه‌كه‌ زیانی‌ گیانیی‌ لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیانی‌ ماددی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێلی‌ كارمه‌ندانی‌ ئاسایش گه‌یاندووه‌.

لای‌ خۆیشییه‌وه‌ ئه‌حمه‌د نادر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بۆ په‌یام پشتڕاست كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست پێكردووه‌ و چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه‌.

قائیمقامی‌ چه‌مچه‌ماڵیش به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه‌ و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دادوه‌ردایه‌، له‌ ئه‌گه‌ری‌ ساغبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و تاوانه‌ش به‌سه‌ریدا ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو.
تا ئێستاش هۆكاری‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، له‌مساڵیشدا ئه‌مه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ ته‌قه‌ كردنه‌ له‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش له‌ سنووری‌ چه‌مچه‌ماڵ.

700 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2018

بابەتی زیاتر