Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم: كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت هه‌رێم ناگرێته‌وه‌


په‌یام ـ 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ نرخی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ عێراق بۆ له‌ سه‌دا 50 كه‌مده‌كرێته‌وه‌، 
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ هه‌رێم ناگرێته‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ئه‌وه‌یشی وتبوو كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت بۆ جێگیركردنی نرخه‌كه‌یه‌تی و هه‌روه‌ها هانی پێشبڕكێ ده‌دات له‌ نێوان كۆمپانیاكان.  

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ ئومێد ساڵح وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ كۆمپانیاكانی هه‌رێم ناگرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ مۆڵه‌تیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌. 

له‌ باره‌ی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه‌ ئه‌و وته‌بیژه‌ وتی كه‌ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌ ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ ده‌گرێته‌وه‌. 

1317 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2018

بابەتی زیاتر