Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات وه‌كو دۆزه‌خی لێهاتووه‌ بۆ هاوڵاتیانی


په‌یام ـ 

هێرشی‌ ڕژێمی‌ سووریا بۆ سه‌ر غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه‌. له‌ واده‌ی‌ 48 سه‌عاتدا 250 كه‌س به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س بریندار بوون.

ڕووانگه‌ی‌ سووری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ، ڕایگه‌یاند "له‌و هێرشه‌ چڕانه‌ی‌ ڕژێمی‌ سووریا كه‌ له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی‌ غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی‌ پێكردووه‌، ته‌نها له‌ 48 كاتژمێردا 250 كه‌س به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ كوژراون".

ڕووانگه‌ی‌ سووری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌ ڕیزی‌ كوژراوه‌كاندا زیاتر له‌ 50 منداڵ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ برینداربوونی‌ زیاتر هه‌زار و 200 كه‌سی‌ دیكه‌".

هه‌روه‌ها له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كاندا كه‌ هه‌شت ناوچه‌ و شارۆچكه‌ی‌ جیاوازی‌ به‌ چڕی‌ گرتووه‌ته‌وه‌، شه‌ش نه‌خۆشانه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و خاپوور كراون.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ "كاولكارییه‌كانی‌ سێ‌ ڕۆژی‌ ڕابردووی‌ غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات به‌هۆی‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌ده‌وه‌، له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ جێگای‌ باوه‌ڕ نییه‌".

چالاكانی‌ مه‌ده‌نیی‌ سووریا ده‌ڵێن "ئه‌و دۆخه‌ی‌ ئێستا له‌ غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه‌، له‌ دوای‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2013 به‌ خراپترین دۆخی‌ سووریا داده‌نرێـت".

هێرشی‌ رژێمی‌ سووریا و گرووپه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانی‌ لایه‌نگری‌ به‌ پاڵپشتیی‌ ڕووسیا بۆ سه‌ر غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات، له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئاستانا یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ ئاگربه‌ستی‌ تێدا كراوه‌.

560 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2018

بابەتی زیاتر