Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. به‌هۆی نه‌بونی ستافه‌وه‌ 6 ساڵه‌ بینای خانه‌ی به‌ساڵاچوان نه‌كراوه‌ته‌وه‌


په‌یام ـ 


بینای‌ خانه‌ی‌ به‌ ساڵاچووان له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵه‌ به‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانییه‌وه‌ دروست كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ كه‌سانی‌ بێسه‌رپه‌رشت و پاشماوه‌كانی‌ ئه‌نفال و شه‌هیدان له‌ سنووره‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام به‌ هۆی‌ نه‌بوونی‌ ستاف و دانه‌مه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ نه‌توانراوه‌ سوودی‌ لێ وه‌ربگیرێت.

به‌ گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش تا ئێستا به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ ستافی پێویسته‌وه‌ له‌و خانه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی‌ بێسه‌رپه‌رشت و به‌ساڵاچوو له‌ سنووره‌كه‌دا ڕه‌وانه‌ی‌ خانه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ كراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: چه‌ندین جار داوایان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر بۆ بیناكه‌ دابمه‌زرێنن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوون.

539 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2018

بابەتی زیاتر