Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ ده‌یه‌وێت مامۆستاكان چه‌كدار بكات


په‌یام ـ 

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نوێترین پێشنیاریدا بۆ ڕێگرتن له‌ دووباره‌بونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و هێرشی چه‌كداری له‌ قوتابخانه‌كان، پێشنیاز ده‌كات مامۆستاو كارمه‌ندانی قوتابخانه‌كان چه‌كدار بكرێن. 

ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل خوێندكار و خانه‌واده‌ی خوێندكارانی قوربانی و به‌شێك له‌ ڕزگاربووه‌كانی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا دێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. 

دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاوادا، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێك له‌ كارمه‌ندان چه‌كی پێبێت ئه‌وا ده‌توانێت به‌ ئاسانی ئه‌و كاره‌ بووه‌ستێنێت. 

هه‌روه‌ها تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیدی زۆر توند ده‌بن له‌ پشكنینی پێشینه‌ و هه‌روه‌ها حاڵه‌تی ده‌رونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت چه‌ك بكڕن. 

14 ئه‌م مانگه‌ خوێندكارێكی ده‌ركراو له‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی ویلایه‌تی فلۆریدا دوای ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ قوتابخانه‌كه‌ و وه‌ك تۆڵه‌ كردنه‌وه‌یه‌ك 17 قوتابی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ به‌هۆی ده‌ستڕیژی گوله‌وه‌ ده‌كوژێت. 

سه‌رچاوه‌: بی بی سی

538 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر