Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ریاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕیزی پاڵه‌وانه‌كان


په‌یام ـ 

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی‌ له‌یارییه‌ دواخراوه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر لیگانیس تۆماركردو پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ خولی ئیسپانی گرته‌ ده‌ست.

له‌یاریه‌كی‌ دواخراوی‌ هه‌فته‌ی‌ 16ی لیگا ریاڵ مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ به‌بێ رۆناڵدۆو كرۆس و مۆدریچ بوه‌ میوانی‌ لیگانیس، تیپی خانه‌ خوێ له‌خوله‌كی‌ 6 گۆڵی پێشكه‌وتنیان له‌لایه‌ن ئۆنایه‌وه‌ تۆماركرد، به‌لاَم لۆكاس ڤازكێز له‌خوله‌كی‌ 11 ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ میره‌نگی‌ یه‌كسانكرده‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ كاسیمیرۆ له‌خوله‌كی‌ 29 گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی‌ میره‌نگی‌ تۆماربكات.

له‌گێمی‌ دووه‌میش یاریه‌كه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ درێژه‌ی‌ كێشا تا خوله‌كی‌ 89 كه‌ داوه‌ر لێدانێكی‌ سزای‌ بۆ ریاڵ ئه‌ژماركردو سه‌ركه‌وتوانه‌ش سێرجیۆ رامۆس توانی‌ گۆڵی سێهه‌م و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ ریاڵ تۆماركرد.


706 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر