Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ مژده‌ی خۆشی بۆ هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی پێیه‌


په‌یام ـ 


جۆزێ ماریا بارتیمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی یانه‌كه‌ی پشبینی و زانیاری دڵخۆشكه‌ر بۆ هانده‌رانی ئاشكرا ده‌كات.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا بارتۆمیۆ سه‌باره‌ت به‌ داهاتی یانه‌كه‌ی بۆ وره‌زی داهاتوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد داهاته‌كه‌ بۆ 900 ملیۆن یۆرۆ به‌رزده‌بێته‌وه‌، له‌ دوو وه‌رزی داهاتوودا به‌رێژه‌ی %10 داهاتی یانه‌كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆخۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

وه‌رزی رابردوو داهاتی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ 648 ملیۆن یۆرۆ بووه‌، وه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیایی دیلۆیت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ووردبینی له‌ دارایدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دوا به‌دوای یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر یونایتد سێیه‌م یاریه‌ له‌ رووی ده‌ستكه‌وتنی داهاته‌وه‌.

رۆژنامه‌كانی ئیسپانیاش هۆكاری ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی داهاتی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌ بۆ واژۆكردنی گریبه‌ستی ریكلامی و په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی یاریه‌كان له‌گه‌ڵ بلیتی یاریه‌كان له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان.

1028 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر