Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی‌ عومره‌ به‌ 900 بۆ هه‌زار دۆلار دیاری‌ كرا



كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار و حه‌ج و عومره‌، نرخی‌ عومره‌ی‌ به‌ 900 بۆ هه‌زار دۆلار دیاری‌ كرد. ڕایشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.

كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار و حه‌ج و عومره‌، به‌ نووسراوی ژماره‌ 8 كه‌ له‌ به‌رواری 21ی‌ 2ی‌ 2018 ئاراسته‌ی‌ كۆمپانیاكانی گه‌شتی عومره‌ی‌ كردووه‌ و واژووی‌ ئیسماعیل محه‌مه‌د سۆفیی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر، نرخی‌ عومره‌ی‌ بۆ ئه‌مساڵ دیاری‌ كردووه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار و حه‌ج و عومره‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "نرخی عومره‌كردن ئه‌مساڵ 900 دۆلار ده‌بێت، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ كۆمپانیاكه‌ ته‌نها یه‌ك ژه‌م خواردنی‌ نیوه‌ڕۆ بۆ عومره‌كاره‌كه‌ دابین بكات".
به‌پێی‌ نووسراوه‌كه‌ "ئه‌گه‌ر خواردنی‌ هه‌ر سێ‌ ژه‌مه‌كه‌ بدرێته‌ عومره‌كار، ئه‌وا نرخی‌ عومره‌كه‌ی‌ هه‌زار دۆلار ده‌بێت".
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و نرخانه‌ نه‌بێت كه‌ دیاری‌ كراوه‌، ئه‌وا سزا ده‌درێت".

1225 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر