Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشبینی‌ ده‌كرێت ئه‌مرۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ یاسای خانه‌نیشینی په‌سه‌ند بكات


په‌یام ـ 


پێشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی كوردستان  له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و  ته‌واوكه‌ری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ رابردووه‌.

دوێنێ‌ له‌ كۆبوونه‌كه‌دا دوو ماده‌ی‌ پرۆژه‌یاساكه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا و ئه‌مڕۆش مادده‌ و بڕگه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ په‌سه‌ند ده‌كرێن.

به‌پێی‌ ئه‌و ماددانه‌ی‌ دوێنێ په‌سند كراون، خانه‌نشینی به‌ پله‌ی وه‌زیر و، بریكاری وه‌زیر و، راوێژكار و، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و هه‌ر پله‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و به‌ شێویه‌كی دیكه‌ ڕێكده‌خرێته‌وه‌.

پرۆژه‌ یاساكه‌ كۆتایی ساڵی‌ رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان كراوه‌ و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ حكومه‌ت پرۆژه‌كه‌ ده‌توانێت مانگانه‌ 100 ملیار دینار قورسایی سه‌ر موچه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

به‌پێی‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ ته‌واوی‌ ئه‌و خانه‌نشینه‌ نایاساییانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا ئه‌نجامیان داوه‌ له‌ لیستی‌ موچه‌ خۆران دوور ده‌خرێنه‌وه‌.


536 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر