Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید:53 هه‌زار پاسه‌وانی شه‌خسی به‌رپرسه‌كان هه‌ن كه‌ به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ دانراون


په‌یام ـ 


ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، له‌ كۆڕێكی جه‌ماوه‌رییدا كه‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ شاره‌زووری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆی‌ سازكردبوو، چه‌ند زانیاریی‌ و ورده‌كارییه‌كی ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم‌و پشكی‌ كورد له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی‌ 2018 ی‌ عیراق خسته‌ڕوو.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید وتیشی: تائێستا ئه‌و پشكه‌ی‌ بۆ كورد له‌ بودجه‌دا دانراوه‌، له‌ئاست چاوه‌ڕوانیی ئێمه‌دا نییه‌و، له‌ هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ پچڕینی‌ پشكی‌ شایسته‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامین.

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌باره‌ت به‌ كیشه‌كانی هه‌ریم له‌گه‌ل به‌غدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌ ئه‌وانیش: به‌شنه‌كردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دانراوه‌ زۆركه‌مه‌ و به‌ش ناكات، هه‌روه‌ها ناوهێنانی پارێزگاكان له‌ بری هه‌رێمی كوردستان یان حكومه‌تی كوردستان. 

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، وه‌كو ئه‌و ئه‌ندامپه‌ڕله‌مانه‌ ئاماژه‌ی پێكر بریتییه‌ له‌: نه‌بونی ڕێژه‌یه‌كی ڕاستی بۆ ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێم. 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ هه‌رێم 53 هه‌زار به‌س پاسه‌وانی شه‌خسی هه‌ن كه‌ زۆربه‌یان ئیشی باخه‌وانیان پێده‌كرێت. 

2319 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر