Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میسر.. دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی ناوازه‌ ڕویدا


په‌یام ـ 


ئه‌مڕۆ تیشكی خۆر له‌ په‌یكه‌ری فیرعه‌ون ره‌مسیسی دووەمی دا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ په‌رستگه‌ی ئه‌بو سمبل له‌ شاری ئه‌سوان باشووری میسر، ئه‌م رووداوه‌ فه‌له‌كییه‌ كه‌ ساڵانه‌ ته‌نها دوو جار روودەدات له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی میسر و بانگێشتكراوان و هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانییه‌وه‌ ته‌ماشا كرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رستگه‌ی ئه‌بو سمبل، حوسام عه‌بود له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و رووداوه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میسرییه‌ كۆنه‌كان چه‌ندە له‌ رووی زانسته‌وه‌ پێشكه‌وتوو بوون.

حوسام عه‌بود باسی له‌وه‌كرد تیشكی خۆر له‌ كاتژمێر ٠٦:٢٥ به‌ كاتی ناوخۆ له‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی داوه‌ و بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك به‌رده‌وام بووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد په‌رستگه‌ی ئه‌بو سمبل كه‌ له‌نێو شاخێكدا له‌ شاری ئه‌سوان به‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ درووستكراوه‌ و له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی چوار په‌یكه‌ری زه‌به‌لاحی ره‌مسیس بوونی هه‌یه‌.
ئه‌و رووداوه‌ فه‌له‌كییه‌ كه‌ وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ لێكده‌درێته‌وه‌، ته‌نها له‌ رۆژی له‌دایكبوونی ره‌مسیسی دووه‌م كه‌ ده‌كاته‌ ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م و رۆژی تاج كردنه‌ سه‌ر كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی ٢٢ی شوبات، رووده‌دات و ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك ده‌خایه‌نێت.


1277 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر