Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانی كوردستان سێ مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نیشینی و مووچه‌ی په‌سه‌ندكرد


په‌یام ـ 

په‌رله‌مانی كوردستان سێ‌ مادده‌ی‌ دیكه‌ی‌ پرۆژه‌ یاسای خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد. كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو هه‌ڵگیرا.

په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ دووه‌م ڕۆژی‌ له‌ دوای‌ یه‌ك درێژه‌ی‌ به‌ دانیشتنه‌كانی‌ دا بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ مادده‌ و بڕگه‌كانی‌ پرۆژه‌یاسای‌ خانه‌نشینی‌ و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی‌ دیكه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیشدا مادده‌كانی‌ چوار و پێنج و شه‌ش له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ند كران، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دانیشتنی‌ دوێنێ‌ سێ‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پرۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند كرابوو.

به‌پێی‌ مادده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان، خانه‌نشینیی به‌ پله‌ی‌ وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پله‌ تایبه‌ته‌كانی‌ دیكه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گونجا و شایسته‌ ڕێكده‌خرێنه‌وه‌.

پێشتر په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی به‌  له‌سه‌دا 80ی مووچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌كران، به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ به‌ له‌سه‌دا 25ی كۆی مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ده‌كرێن، بڕوانامه‌ و خزمه‌ته‌كانیشیان ده‌چێته‌ سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، داوایان كرد یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتووی عێراق جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی له‌ موچه‌ و خانه‌شینی دروست بێت و كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌ 400 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام پێشنیازه‌كانیان ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا.


1560 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر