Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین: له‌هه‌وڵدان هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ مامۆستایان دابین بكه‌ن


په‌یام ـ سلێمانی 


به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چاره‌نوسی پرۆسه‌ی خوێندن، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌شێك له‌ مامۆستایانی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌.

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" له‌ هه‌وڵدان هه‌فته‌ی داهاتوو بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك هاندان بۆ مامۆستایان دابین بكه‌ن.هاوكات داوای له‌ مامۆستایان كردن له‌ پێناو نه‌فه‌وتانی ئه‌مساڵی په‌روه‌رده‌، بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن."

نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی له‌ دوای كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند:" داخوازیه‌كانی مامۆستایان جێبه‌جێنه‌كراون."

له‌ باره‌ی شكاندنی باكۆتیشه‌وه‌ نێنه‌ری مامۆستایان رایگه‌یاند:" تا مووچه‌ی مانگانه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رنه‌گرن، له‌ بایكۆت  به‌رده‌وام ده‌بن و بڕِیاریشه‌ رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ن."


1570 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر