Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. وه‌فدێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات


په‌یام ـ 


وه‌فدێكی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستان سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات و هه‌ردوولا تاووتوێی‌ كاره‌كانی‌ كه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی كرد، وه‌فده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ بێكه‌س حه‌مه‌د قادر" شوكروڵڵا حه‌مه‌ده‌مین و نه‌ورۆز شه‌نگالی‌ و، له‌لایه‌ن عه‌بدوستار مه‌جید ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ و شوان ڕابه‌رو سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ پێشوازی‌ كران.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستانیان كراو كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش چه‌ند پێشنیازێكی‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌كانی‌ كه‌نه‌كه‌ خسته‌ڕوو، به‌وپێیه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئه‌ندامی‌ كه‌نه‌كه‌یه‌.

هاوكات باسی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێم و ناوچه‌كه‌و پێشهاته‌ سیاسیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر هه‌رێم كراو، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم به‌دیالۆگ و ڕێگه‌چاره‌ی‌ ئاشتیانه‌.


452 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر