Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق


په‌یام ـ 

شه‌وی‌ ڕابردوو له‌نزیك ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ تازه‌ی‌ كه‌ركوك هێرشكرایه‌ سه‌ر تیمێكی‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق و به‌پێی‌ زانیاریه‌كانیش هێرشه‌كه‌ هیچ زیانی‌ لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌، له‌وباره‌وه‌ وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند" ئامانج له‌هێرشه‌كه‌ دروستكردنی كێشه‌ بووه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق، وتیشی دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس ڕێوشوێنی ئه‌منییان گرتۆته‌به‌ر.

سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی هاتنی داعش بۆ ناو كه‌ركوك" عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یس وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك ئاشكرایكرد، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بۆ دروستكردنی پشێوییه‌ له‌ناو شاری كه‌ركوك و دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌، وتیشی‌ هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌روماڵیان پارێزراوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێش به‌هه‌موو پێشهاتێكی ئه‌منی ده‌گرین.


518 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2018

بابەتی زیاتر