Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا دامه‌زراندنی‌ زانكۆو په‌یمانگای‌ تایبه‌تی‌ ڕاگرت


په‌یام ـ 

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ڕایگه‌یاند" بڕیاریانداوه‌ به‌ڕاگرتنی‌ وه‌رگرتنی‌ پڕۆپۆزه‌ڵ بۆ دامه‌زراندنی‌ زانكۆو په‌یمانگای‌ تایبه‌ت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ئاشكرایكرد" ئامانج له‌و بڕیاره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دۆخی‌ زانكۆو په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانی‌ كوردستانه‌.

ناوبراو وتیشی‌ بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ وه‌رگرتنی‌ پرۆپۆزه‌ڵ بۆ دامه‌زراندنی‌ زانكۆو په‌یمانگای‌ تایبه‌ت، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ بۆردی‌ باڵای‌ خوێندنی‌ تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا، كه‌ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و بۆرده‌ دیراسه‌كردنی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ دۆخی‌ زانكۆو په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندیانه‌ له‌ڕووی‌ زانستی‌ و ئه‌كادیمی‌ و كارگێڕی‌ و دارایی‌ و ژێرخانه‌وه‌، وتیشی‌ بڕیاره‌كه‌ له‌22ـی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ چۆته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و تاكۆتایی ساڵی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان 15 زانكۆو 10 په‌یمانگای‌ تایبه‌ت هه‌ن و چه‌ند زانكۆیه‌كی‌ تریش ڕه‌زامه‌ندی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیان بۆ دامه‌زراندن وه‌رگرتووه‌.

495 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2018

بابەتی زیاتر