Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسانی‌ كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نن هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك نییه‌


به‌رپرسانی‌ بالاَی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نن هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك نییه‌ و كۆمه‌ڵێك  كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی‌ چه‌واشه‌كار هه‌وڵی نانه‌وه‌ی‌ په‌شێوی ده‌ده‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی هێرشی داعش له‌ كه‌ركوك بڵاوبووه‌وه‌، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك نییه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان
راكان سه‌عید له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، قسه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك كردووه‌ و هه‌موویان پێیان راگه‌یاندووه‌، باری ئه‌منی كه‌ركوك جێگیره‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ك بوونی نییه‌.
روونشیكرده‌وه‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ له‌باره‌ی هاتنی داعش و هه‌ڵاتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه‌.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌شێك له‌ دانیشتوانی كه‌ركوك تووشی ترس و دڵه‌راوكێ بوون.
هاوكات به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ هه‌مان شێوه‌ هێرشی داعش بۆ كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت گوێ به‌ پرۆپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ندێ كه‌ناڵی چه‌واشه‌كار مه‌ده‌ن.
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ په‌یام نێردراوه‌ ده‌ڵێت داوا له‌ جه‌ماوه‌ری به‌ شه‌ره‌فی شاری كه‌ركوك ئه‌كه‌ین دڵنیابن ره‌وشی ئه‌منی ناو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئارامه‌ و گوێ نه‌ده‌نه‌ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ندێ كه‌ناڵی چه‌واشه‌كار كه‌ كاری زۆر خراپ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر دروستكردنی دله‌راوكێ له‌ ناوجه‌ماوه‌ری كه‌ركوك.

432 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2018

بابەتی زیاتر