Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاوه‌كو ئه‌مرۆ؛ باران بارینی ئه‌مساڵ له‌ ساڵی پار زیاتر بووه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو جگه‌ له‌ پارێزگای‌ دهۆك، له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ تری هه‌رێمی كوردستان باران زیاتر باریوه‌.
كه‌شناسی‌ هه‌رێم پێشبینیه‌كانی‌ كه‌شوهه‌وای بۆ سبه‌ی بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئاسمانی پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارانبارین به‌ تایبه‌ت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ كه‌شناسی هه‌رێم له‌ماوه‌ی‌ بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاری كه‌ركوك و حاجی ئۆمه‌ران زۆرترین رێژه‌ی بارانباریوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ حاجی ئۆمه‌ران 19 ملیم باران و له‌ كه‌ركویش 24 و پۆینت هه‌شت ملیم باران باریوه‌
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ تا دوێنێ‌ له‌ هه‌ولێر 255 و پۆنت دوو ملیمه‌تر باران باریوه‌ له‌ كاتێكدا پار ساڵ‌ تا ئه‌و كاته‌ نزیكه‌ی‌ 200 ملیمه‌تر باران باریبوو
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ سلێمانی‌ 540 ملیمه‌تر باران باریوه‌ كه‌ پار ساڵ‌ تا ئه‌و كاته‌ 359 و پۆینت هه‌شت ملیمه‌تر باران باریبوو

1195 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2018

بابەتی زیاتر