Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین؛ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی"


ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت توركیا له‌ ئۆپسراسیۆنی‌ سه‌ر عه‌فرین رێوشوێنی پێویستی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ هێرشه‌كانی نه‌بنه‌ قوربانی.

رێكخراوه‌كه‌ باسی له‌ چه‌ند هێرشێكی توركیا كردووه‌، كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو ئه‌نجامیداون و به‌هۆیانه‌وه‌ 26 هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون، كه‌ 17یان منداڵن
لاما فه‌قێ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هیومان رایتس وۆچ ده‌ڵێت پێده‌چێت به‌هۆی شێوازی هێرشه‌كانی توركیاوه‌، هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ڕووبه‌ڕووی كوشتن و ئاواره‌یی ببنه‌وه‌، توركیا رێوشوێنی پێویستی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ هێرشه‌كانی نه‌بنه‌ قوربانی
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ باس له‌ چه‌ند هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ عه‌فرین ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌ نیوه‌ڕۆی 28ی مانگی رابردوو، سوپای توركیا له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا چوار بۆمبی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خێوه‌تدا به‌رداوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك گوندی كوبله‌ خێزانێكی تێدا ژیاوه‌، به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان له‌ هێرشه‌كه‌دا 8 مه‌ده‌نی كوژراون، پێنجیان منداڵن
هه‌ر به‌پێی ئاماری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤی ، تائێستا 125 هه‌زار كه‌س له‌ عه‌فرین ئاواره‌ بوون
هه‌روه‌ها رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ به‌ پێویستی ده‌زانێت توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوان له‌و بۆردومانانه‌ ئه‌نجامبدات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاولاَتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ بونه‌ته‌ قوربانی‌، و زیانلێكه‌وتوان قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌ و تاوانباران سزا بدات

566 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2018

بابەتی زیاتر