Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵانه‌ لانیكه‌م سه‌دا 10ـی‌ ئافره‌تانی‌ فه‌ڕه‌نسا ڕوبه‌ڕووی‌ گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ ده‌بنه‌وه‌


توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات ساڵانه‌ لانیكه‌م سه‌دا 10ـی‌ ئافره‌تانی‌ فه‌ڕه‌نسا ڕوبه‌ڕووی‌ گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌" ساڵانه‌ له‌هه‌ر10 ئافره‌ت یه‌كێك یا زیاتر لانیكه‌م جارێك ڕوبه‌ڕووی‌ ده‌ستدرێژی‌ و گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ ده‌بێته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ناوه‌ندی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ جان جۆریس له‌ پاریس ئه‌نجامیداوه‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌كۆی‌ 2167 ئافره‌ت كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌" سه‌دا 12 یان دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر، سه‌دا 5 ـی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ش گوتوویانه‌ زیاتر له‌جارێك ڕوبه‌ڕووی‌ گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ بوونه‌ته‌وه‌.

هاوكات سه‌دا 31ـی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه‌ ده‌ستدرێژییان كراوته‌سه‌ر، له‌كاتێكدا سه‌دا 19 له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ ناسراوو سه‌دا 17 له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕوبه‌ڕووی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ بوونه‌ته‌وه‌.
هه‌ر به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ نیوه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ده‌ستدرێژی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا له‌ فه‌ڕه‌نسا تۆماركراون، به‌رامبه‌ر ئه‌و كچانه‌ ئه‌نجام دراون كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 18 ساڵیه‌وه‌ بووه‌.
به‌ربوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌كاتێكدایه‌" كه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌دایكی‌ دیموكراسی‌ و مافه‌كانی‌ مرۆڤ ناسراوه‌.

794 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2018

بابەتی زیاتر