Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ سبه‌ینێ مامۆستایان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن

په‌یام ـ

بریاره‌ سبه‌ینی‌ خۆپیشاندانێكی‌ به‌رفراوانی‌ مامۆستایان دژی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ و شكاندنی‌ بایكۆت هۆڵه‌كانی‌ خوێندن له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی‌ بانگه‌وازی‌ رێكخه‌رانی‌ خۆپیشاندانه‌كان سبه‌ێنی‌ له‌ سلێمانی‌ و رانیه‌و گه‌رمیان‌و چه‌ند شارێكی تر گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایی‌ مامۆستایان سازبكرێت دژی‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند حزبێكی‌ سیاسیه‌وه‌ بۆ شكاندنی‌ بایكۆت ده‌درێت.

له‌ دوای‌ بێهيوابوونی‌ موچه‌خۆران له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ مامۆستایان چاوه‌ڕی‌ ده‌ستی‌ به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یامیش به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌ لیستی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم، به‌غدا پێدانی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندورستی‌ و مامۆستایانی دواخستووه‌ و مامۆستایانیش به‌ تایبه‌ت له‌ سلێمانی‌ بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندیان كردووه‌، به‌ پێی‌ وته‌ی‌ به‌شێك له‌ مامۆستایانیش چاره‌نوسی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنی‌ ئه‌مساڵی‌ سلێمانی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ موچه‌كه‌یانه‌وه‌ و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانیش له‌ هه‌وڵی شكاندنی بایكۆتدان.


674 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2018

بابەتی زیاتر